زێدان لیستی یاریزانانی بۆ یاری ڤیاڕیاڵ ڕاگەیاند و یاریزانێکی دوورخستەوە

یاریگا

زێنەدین زێدان، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لیستی یاریزانانی بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ بەرانبەر ڤیاڕیاڵ ڕاگەیاند و تییدا یاریزانێکی بەهۆکاری هونەری دوور خستەوە.

بڕیارە کاتژمێر 6.15 خولەکی ئەمڕۆ شەممە 13-1 بەکاتی هەولێر یانەی ریاڵ مەدرید لە میانی لیگای ئیسپانیا لە یارییەکی بەهێزدا ڕووبەڕووی ڤیاڕیاڵ ببێتەوە، بۆ ئەم یارییەش زێدان لیستی یاریزانانی ڕاگەیاند کە تێیدا دانی سیبایۆس بەهۆکاری هونەری لە لیستەکە دوور خراوەتەوە و هەروەها کارڤەخاڵ دوای کارتە سوورەکەی کلاسکیۆ گەڕاوەتەوە و ڕامۆس و بن زیمەش بەهۆی پێکان لە لیستەکە نین.

گۆڵپارێزان: ناڤاس ، کاسیا ، موحا
بەرگریکاران: کارڤەخال، فایخۆ، ڤاران ، مارسیلۆ، تیو هێرناندێز، ناچۆ
ناوەڕاست: کڕوس ، مۆدریچ ، کاسیمیرۆ، ئیسکۆ، ئاسنسیۆ، کۆڤاسیچ
هیرش بردن: گاریس بەیل ، ڕۆنالدۆ ، ڤاسکوێز، مایۆرال

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply