بايه‌ر لیڤه‌ركۆزن X بایه‌رن مونیخ … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (10:30) خولەكی شه‌و بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می خولی ئه‌ڵمانیدا، یانەی بایه‌ر لیڤه‌ركۆزن لە نێو یاریگای (بای ئه‌رێنا)ی تایبه‌ت به‌ خۆی، میوانداری یانەی بایه‌رن مونیخ دەكات، ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو تیپه‌كه‌ پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشه‌ویان بڵاودەكەینەوە:-

1- دوایین 10 ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نێوانیان له‌ بۆندزلیگادا، بایه‌ر لیڤه‌ركۆزن 1 یاری بردۆته‌وه‌ و بایه‌رن مونیخ 6 یاری، له‌ 3 یاریشدا یه‌كسان بوون.

2- هه‌ریه‌كه‌ له‌ كیڤن ڤۆلاند و مارك ئوس باشترین گۆڵكاری ئه‌ڵمانی ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆندزلیگان، كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان 9 گۆڵی تۆماركردووه‌.

3- رۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی هێرشبه‌ری بایه‌رن مونیخ، له‌ 13 یاری به‌رانبه‌ر بایه‌ر لیڤه‌ركۆزندا، ته‌نها 3 گۆڵی تۆماركردووه‌، له‌ دوایین 7 یاریشدا ته‌نها 1 گۆڵی له‌ لێڤه‌ركۆزن تۆماركردووه‌.

4- بایه‌ر لیڤه‌ركۆزن له‌ دوایین 12 یاری بۆندزلیگادا، هیچ یاریه‌كی نه‌دۆراندووه‌، باشترین ئاماری بێ دۆرانی تیپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌یه‌، دوایین دۆرانیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مانگی (9)ی ساڵی (2017).

5- بایه‌رن مونیخ له‌ دوایین 5 یاری نێو یاریگای (بای ئه‌رێنا) له‌ خولی ئه‌ڵمانیدا، ته‌نها 1 یاری بردۆته‌وه‌، 1 یاری دۆراندووه‌ و له‌ 3 یاریشدا یه‌كسان بووه‌.

6- بایه‌ر لیڤه‌ركۆزن له‌ دوایین 5 یاری بۆندزلیگادا، توانیویه‌تی له‌ 3 یاریاندا پارێزگاری له‌ خاوێنی تۆڕی گۆڵه‌كه‌یدا بكات.

7- ئێستا بایه‌ر لیڤه‌ركۆزن به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 28 خاڵ، له‌ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی بۆنزلیگادایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش كیڤن ڤۆلانده‌ به‌ تۆماركردنی 9 گۆڵ.

8- ئێستا بایه‌رن مونیخ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 41 خاڵ، له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی بۆندزلیگادایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش رۆبێرت لیڤاندۆڤیسكیه‌ به‌ 15 تۆماركردنی گۆڵ.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی www.arabic.sport360.com

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply