گواردیۆلا ڕیکۆردێکی دیکەی مێژوویی تۆمارکرد لە پریمەرلیگ

یاریگا- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەفەرمی جارێکی دیکە پیپ گواردیۆلا وەکو باشترین ڕاهێنەری مانگی پێشووی پریمەرلیگ دیاریکرا .

شایانی باسە چوارەم مانگی لەسەریەکە کە گواردیۆلا ئەو خەڵاتە بەدەست دەهێنێت و بەمەش بوو بەیەکەم ڕاهێنەر بەدرێژایی مێژووی پریمەرلیگ 4 مانگ بەدوای یەک ببێتە باشترین ڕاهێنەری ئەو خولە .

لەئێستادا یانەی مان ستی بە ڕاهێنەرایەتی گواردیۆلا پێشەنگی پریمەرلیگی گرتووە بە جیاوازی 15 خاڵ لەگەڵ نزیکترین ڕکابەری کە مان یونایتدە .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply