لیڤەرپوول محەمەد سەڵاح نافرۆشێت

چەند ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی بڵاویان کردۆتەوە کە یانەی لیڤەرپوول ڕێگەنادات یاریزانی میسڕی و هێرشبەری یانەکە محەمەد سەڵاح بفرۆشێت

دوای ئەوەی فیلیپ کۆتینهۆ یانەکە بەرەو بەرشەلۆنە بەجێهێشت ماڵپەڕی تیلیگرافی ئینگلیزی بڵاویکردۆتەوە کە یانەکە نایەوێت کە ئاستی ئێستای دابەزێت و یاریزانی و ئەستێرەی یانەکە بفرۆشێت

هەروەها ئەو یانەیە نیازی هەیە کە گرێبەستی ڕۆبێرتۆ فێرمینی درێژ بکاتەوە و کە لەچەند مانگی داهاتوودا کۆتای دێت

چەند ڕاپۆرتێکی وەرزشی پێشتر ئەوەیان بڵاوکربوەوە کە یانەکە نیازی هەیە هەردوو یاریزان مانی و محەمەد سەڵاح بفرۆشێت، هەروەها باس لەوەش کرا کە یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵی ئەوەیداوە کە سەڵاح بۆ ڕیزەکانی پەلکێش بکات بەڵام ئەو یانەیە ئامادە نیە دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت چونکە ئێستا یانەکە بەشێوەیەکی بەرچاو پشتی بەو یاریزانە بەستووە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا