یاریزانە 50 ساڵیەکە گرێبەستەکەی درێژ کردەوە

Kazuyoshi Miura

Kazuyoshi Miura

یاریگا
کازویوشی میۆرای یاریزانی ژاپۆنی یانەی یۆکۆهاما ئێف سی لە تەمەنی 50 ساڵیدا گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەک وەرزی دیکە لەگەڵ یانەکەیدا درێژ کردەوە.

ئەو یاریزانە کە لە ساڵی 2005 و لە تەمەنی 38 ساڵی پەیوەندی بە یۆکۆهاماوە کردووە، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیە گەیشتۆتە رێکەوتن و ساڵێکی دیکەش لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام دەبێت و بەم شیوەیە کینگ یۆکۆ کە نازناوەکەیەتی تا تەمەنی 51 ساڵی لە یاریکردن بەردەوام دەبێت.

کازویوشی سەرەتا لە ساڵی 1986 لەگەڵ یانەی سانتۆسی برازیلی دەست یبە یاریکردن کرد وەکو یاریزانی پیشەگەر و پاشان بۆ ماوەیەک وەکو یاریزانی کاتی لە ریزەکانی یانەی جێنەوای ئیتاڵیا یاریکرد و بە تەمەنترین یاریزانی جیهانی تۆپی پێشە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر