ویلشێر جارێکە دیکە پێکان بەرۆکی گرتەوە

Jack Wilshere

Jack Wilshere

یاریگا
جاک ویلشێر، ناوەراستکاری یانەی ئارسێنال لە یاری شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر چێڵسی جارێکی دیکە تووشی پێکان.

یاریزانە بێ شانسەکەی تۆپ هاوێژەکان سەرەتای پەیوەندی کردنی بە ریزەکانی ئەو یانەیە چاوەروان دەکرا ببێتە بە یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی ئەو یانەیە، بەڵام بە هۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی نەیتوانی ئەو ئاستەیە کە هەیەتی پێشکەشی بکات و پێش ماوەیەکیش لە پێکانێکی رزگاری ببوو توانی ئاستێکی باشیش لەگەڵ یانەکەی پێشکەش بکات، بەڵام شەوی رابردوو لە یاری یەنەکەی بەرامبەر چێڵسی جارێکی دیکە پێکان بەرۆکی گرتەوە.

دوای یارییەکەش ئارسێن ڤینگەر راهێنەر پێکانی ویلشەری پشت راست کردەوە کە لە پاژنەی قاچی تووشی بووە، بەڵام تا ئێستا وادەی دوورکەوتنەوەی دیاری نەکراوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply