دوایین زانیاری لەسەر پێکانەکەی لێڤاندۆڤسکی

Robert Lewandowski

Robert Lewandowski

یاریگا
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی گۆڵکاری پۆلەندی بایرن میونشن بە هۆی پێکان ناتوانێت یاری داهاتووی یانەکەی بەشداری بکات.

گۆڵکاری باڤارییەکان کە لە چۆکیدا تووشی پێکان بووە، پێدەچێت کە لەلایەن یوپ هاینکسی راهێنەری یانەکەیەوە بۆ یاری داهاتوویان بەرامبەر بایەرلیڤەرکۆزن بەشداری پێنەکرێت و لە شوێنی ئەویش واگنەر هێرشبەری نوێ ئەو یانەیە کە ماوەیەک پێش ئێستا پەیوەندی بەو یانەوە کردووە یاری بکات.

بایرن میونشن لە یەکەم یاری قۆناخی دووەمی بۆندێزلیگا، شەوی داهاتوو کاتژمێر 22:30 بە کاتی هەولێر دەبێتە میوانی بایەرلیڤەرکۆزن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر