پیکێ مۆرینیۆ و گواردیۆلا شۆک دەکات

یاریگا

لە تازەترین لێدوانیدا سەبارەت بە رۆیشتنی ئەستێرەیەکی یانەکەی بۆ پرێمەرلیگ، جیڕارد پیکێ بەرگریکاری بارسێلۆنا هەردوو ڕاهێنەر جۆزی مۆرینینۆ و پیپ گورادیۆلای تووشی شۆک کرد.

ڕۆژنامەی مانچێستەر ئیڤنینگ نیوز، بڵاویکردوەتەوە کە پیکێ سەبارەت بە ڕۆیشتنی ساموێل ئۆمتیتی، بۆ یەکێک لە دوو یانەکەی مانچێستەر ڕایگەیاند کە ئاگدارن کە هەدوو یانە ئینگلیزییەکە بایەخێکی زۆر بە ئۆمتیتی دەدەن بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی کە تەنها 60 ملیۆن یۆرۆیە بشکێنن، بەڵام ئێمە دڵنیاین کە ئەو بارسا جێ ناهێلێت و بۆ هیچ یانەیەکی دیکە ناڕوات، هەروەها گوتیشی کە کارگێڕی یانەکە دەیەوێت لە ئایندەیەکی نزیکدا گرێبەستی ئۆمتیتی بۆ چەند ساڵێکی دیکە درێژ بکاتەوە و مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەشی زۆر بەرز بکاتەوە، بۆ ئەوەی ڕێگە لە تەماعکاری یانە گەروەکانی دیکەی ئەوروپا بگرێت.

ئۆم تیتی، کە تەمەنی 24 ساڵە و لە هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی بارسێلۆنا یاری دەکات، لەگەڵ هاتنی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە ئاستێکی نایابی پێشکەش کردوە و یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی هێڵی بەرگری یانەی بارسێلۆنا کە لەم وەرزە کەمترین گۆڵی لێ تۆمار کراوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر