ئەیسی میلان داوایەکی بارسێلۆنای رەتکردەوە

Gerard Deulofeu

Gerard Deulofeu

یاریگا
بەرپرسانی بارسێلۆنا داوایان لە بەرپرسانی ئەیسی میلان کردووە کە دۆلۆفیۆی یاریزانی یانەکەیان جارێکی دیگەرێتەوە لای ئەوان، بەڵام بەرپرسانی رۆسێنەری ئەو داوایەیان رەتکردۆتەوە.

دوای ئەوەی وەرزی رابردوو دۆلۆفیۆ بۆ ماوەی شەش مانگ لە ریزەکانی ئەیسی میلان یاری کرد، توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و بگات بە ریزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی و بۆیە کەتەلۆنیەکان بریاریاندا کە ئەو یاریزانە بگەرێننەوە یانەکەیان، بەڵام ئەمساڵ بە هۆی زۆری یاریزان لە ریزەکانیان، بلاوگرانا داوایان لە یانەی ئیتاڵی کردووە کە جارێکی دیکە ئەو یاریزانە بگەرێتەوە لای ئەوان و ئەو یانەیەش داواکەیان رەتکردۆتەوە.

لەلایەکی دیکەوە بەرپسانی ناپۆلی لە هەوڵی ئەوەدان کە دۆلۆفیۆ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بۆیە چاوەرێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو ئەوە یاریزانە بچێتە ئیتاڵیا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر