کاڤانی و پاستۆرێ دووچاری کێشەبوون لە پاریس

کاپتنی یانەی پاریسان جێرمانی فەڕەنسی تیاگۆ سیلڤا گووتی ئامادەنەبوونی یاریزانان کاڤانی و پاستۆرێ کاریگەری خراپە لەسەر یانەکە دەبێت

ئەو دوو یاریزانە بە هۆکارێکی نا دیار دوور کەوتوونەتەوە و یاریەکەی پاریس بەرامبەر بە یانەی ئامیەنس کە تیایدا بە پاریس بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتووبوو دوور بوو لەو دوو یاریزانە

“ ئەوان دەگەڕێنەوە. ڕاهێنەر و یانەکە هەلیان دەداتێ کە دووبارە بگەڕێنەوە” سیلڤا گووتی

“ ئەوە گرنگە کە ئەوان زوو بگەڕێنەوەو  و دەبێت پێش ئەو ڕووداوانەش بیر لە ئەنجامەکانی بکەینەوە چونکە بۆ هیچ کەس باش نیە”

ئەو دوو یاریزانە بە هۆی درەنگ گەڕانەوەیان لە پشووەکانی سەری ساڵ لە لایەن یانەکە سزا دراون وەک دەردەکەوێت بەڵام پاستۆرێ پێشتر گووتبووی کە ئەو دەیەوێت یانەکە بەجێبهێڵێت

تاکو ئێستا ئەوەی دیارە ئەوەیە کە ئەو دوو یاریزانە تا ڕۆژی چوارشەمەش لە پێکهاتەکەی پاریسدا نین و  کاپتنە بەڕازیلیەکەش داوای چارەسەرکردنی کێشەکان دەکات

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply