بەرگریکارە تازەکەی بارسێلۆنا بەرگریکارێکە بە تامی گۆڵکار

یاریگا

دوێنێ یانەی بارسێلۆنا ڕایگەیاند کە دووەمین گریبەستی زستانەی خۆی بەسەرکەوتووی ئەنجام داوە و یاری مینای بەرگریکاری کۆلۆمبی یانەی یالمێراسی بەڕازیلی کۆتایی پێ هێناوە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە یاری مینای تەمەن 23 ساڵ کۆمەڵێک خاسیەتی زۆر باشی هەیە کە تێیدا دەکرێت وەک باشترین شوێنگرەوە بێت بۆ یاریزان خافێر ماسکیرانۆ، بە پێی ڕۆژنامەکە یاری مینا باڵای 195 سم دەبێت و لە لێدانی سەر لە هەردوو باری بەرگری و هێرشکردن زۆر کارامەیە و زۆر جاریش گۆڵ تۆمار دەکات بۆیە بە بەرگریکارە گۆڵکارەکە ناوی دەبەن، هەروەها یاریزانێکی ئازایە و باری جەستەیی زۆر بەهێزە، گەورەترین خاڵی لاوازی مینا سەرکوتن بوو بۆ یاریگای یانەی رکابەر لەو حاڵەتەش زۆر یانەکەی کێشەی تاکتیکی بۆ دروست دەبوو، بەڵام ڕۆژنامەکە دەڵێت لەگەڵ پەیوەندی کردنی بە یانەی پالمێراس ئەو بارودۆخەشی چارەسەر کردوە.

لەکۆتاییدا رۆژنامەکە باس لە پێکانێکی پێشووی یاری مینا دەکات کە بەهۆیەوە بۆ ماوەی 3 مانگ لە یاریگاکان دوور کەوتوەتەوە، لەم بارەیەوە ئاماژەی کردوە کە رۆژنامە بەڕازیلییەکان ئاشکراین کردوە کە مینا پێش پێکانەکە ئاستی بەرز تربوو، بۆیە پێویستە لەگەڵ بارسێلۆنا هەوڵ بدات ئاستی جارانی پیشان بداتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply