داهاتووی ڕیبیری لەگەڵ بایەڕن بەرەو چارەنووسێکی نادیار دەڕوات

یاریگا

فڕان ڕیبیری، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا و ناوەڕاست کاری بایەڕن میونشنی ئەڵمانی بەهۆی پێکانە یەک بە دوای یەکەکانی ئەم دواییە بەرەو چارەونووسێکی نادیار لەگەڵ یانەی باڤاری هەنگاو دەنێت.

ڕۆژنامەی (لیکیب)ی فەرەنسی بڵاویکردوەتەوە، کە کارگێڕی یانەی باریەڕن میونشین تا ئێستا گرێبەستی ڕیبیرییان یەکلایی نەکردوەتەوە، هەروەها هیچ ئاماژەیەکیان لەسەر تازەکردنەوەی یان رۆیشتنی نەداوە، ڕیبێری لەم بارەیەوە بە رۆژنامەکەی ڕاگەیاندوە کە ئەو کاتێک لە پێکان دەگەڕێتەوە زۆر برسی تۆپ دەبێت و حەز دەکات 100% ی ئاستی خۆی پێشکەش بکات، جا ئەگەر یارییەکە فەرمی بێت یان دۆستانە بیت، هەروەها گوتیشی من یاریزانێکی پڕۆفیشناڵم دەبێت هەموو کاتێک بۆ هەر یارییەک بێت ئامادە بم و باشترین ئاست پێشکەش بکەم.

دەربارەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی باڤاری ڕێبیری دەلێت” 5 مانگم لە گرێبەستی خۆم لەگەڵ بایەرن ماوە با بزانین تا ئەو کاتە چی ڕوودەدات و تا ئەوو ساتەش هیچ شتێک ئەنجام نەدراوە.

ئاشکرایە کە یاریزان چاڤی هێرناندێز ئەستێرەی بارسێلۆنا چەند رۆژێک لەمەوبەر لە لێدوانێکدا خۆزگەی خواست کە ڕێبیری دوای یانەی بایەڕن شان بەشانی ئەو لە یانەی سەدی قەتەری یاری بکات، هەروەها چاڤی یاریزان ریبیری بە یەکێک باشترین یاریزانەکانی جیهان وەسف کرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر