بە وێنە.. ڕۆنالدۆ لە چێشتخانەیەک دەم چاوی دەشارێتەوە و هاندەران ئاشکرای دەکەن

یاریگا

ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی چەند وێنەیەکی کریستیانۆ ڕۆنالدۆی ئەستێرەی ریاڵ مەدریدی بڵاوکردوەتەوە، کە بۆ نان خواردن لە چێشتخانەیەکی ئیسپانیا، دەم چاوی شاردوەتەوە، بەڵام زوو لە لایەن هاندەران ئاشکرا دەکرێت.

ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل) لەم بارەیەوە ئاماژەی کردوە کە رۆنالدۆ پەڕۆیەکی ڕەشی بە دەوری دەم چاوی بەستبوو، بۆ ئەوەی لە لایەن هاندەران نەناسرێتەوە و بە ئاسانی نانێک لە یەکێک لەڕێستورانتەکان بخوات، بەڵام هەر بەزووی بەر لەوەی لە ئۆتۆمبێلەکەی بێتە خوارەوە لە لایەن چەند هاندەرێک ئاشکرا دەکرێت و هاندەران لێی کۆدەبنەوە و هەوڵەکەی ڕۆناڵدۆ بۆ خۆشاردنەوە شکست دەهێنێت.

ئاشکرایە کە رۆنالدۆ لە یارییەکەی دوێنێ شەو بەرانبەر نۆماسیا لە جامی شای ئیسپانیا بەشداری نەکرد و یارییەکەش بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات، ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە ڕۆناڵدۆ لەم وەرزە تا ئێستا تەنها 4 گۆڵی لە لیگای ئیسپانیا تۆمار کردوە ئەوەش کەمترین ڕێژەیە بۆ ئەو یاریزانە لەو ساتەی پێی ناوەتە یانەی ریال مەدرید.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply