زێدان لێدوانێکی سەیر سەبارەت بە مانەوەی لە ریاڵ مەدرید دەدات

یاریگا

دوا بەدوای یەکسانبوونێکی بە تامی دۆڕان بەرانبەر یانەی نۆماسیا کە لە پلە دوو یاری دەکات لە نێو یاریگای بێرنابیۆ بە ئەنجامی 2-2 ، زێدانی ڕاهێنەری ریاڵ مەدرید سەبارەت بە مانەوەی لەگەڵ یانەی شاهانە قسەیەکی سەیری کرد.

لەم بارەیەوە، زیزۆ دوای ستایش کردنی یاریزانانی یانەکەی وێرای یەکسانبوونەکە دەربارەی مانەوەی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید گوتی ” ڕاستە من گرێبەستم لەگەڵ ریاڵ مەدرید لە ساڵی 2020 تەواو دەبێت، بەڵام ئەوە هیچ مەرج نییە، ڕەنگە ساڵێک یان دوو ساڵی دیکە من لەو پۆستە نەمێنم، لە رساتیدا ئەو گرێبەستە لەبەرانبەر هەندێک شت هیچ نرخێکی نییە”.

دەربارەی یارییەکەش زیزۆ ئاماژەی کرد کە لە ئاستی یاریزانان ڕازیە، یانەی ڕکابەر لە پلە دووەکانە و ئەوان زۆر جۆش و خرۆش یارییان کرد، لە کاتێکدا ئێمە بەهۆی بردنەوەی یاری یەکەم 3-0 ئەم گەرمییە کەمتر بوو، جگە لەوەش بەر لە کۆتایی یارییەکە ماندووبوون بە هەندێک یاریزانان دیار بوو، بەهەر حاڵ دڵنیام بارودۆخی یانەکە بەرەو باشتر دەڕوات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply