ئاردا توران کارەکانی بەرەو کۆتای دەچێت تا بچێتە ئیستەنبول

سەرۆکی دەستەی ڕاهێنەران عبدوڵا ئاڤچی  یانەی باشاک شەهیری تورکی ڕایگەیاند کە کارەکانی گواستنەوەی ئاردا توران لە کۆتای ئەم هەفتەیە تەواو دەبێت

ئاڤچی ڕۆژی چوارشەمە ڕایگەیاند کە ئەوان هێشتا بە تەواوی ڕێکنەکەوتون بەڵام لە چەند ڕۆژی داهاتوو  ئەوان هەمووشتێک بە فەرمی ڕادەگەینن

ئاردا توران لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە چووە یانەی بەرشەلۆنە و لەو کاتەوە ئەو یاریزانە نەیتوانیوە بەشێوەیەکی سەرەکی یاری بکات

لە ئێستادا ئەو یاریزانە ٣٠ ساڵی نزیکە لە پەیوەندی کردن بەو یانە تورکیە

“ ئەو گواستنەوەیە ئاسان نەبوو و ئاردا ساڵانێکە ئامانجی ئێمەیە و دەبێت سوپاسی سەرۆک بکەین بۆ ئەم گرێبەستە” 

ئاڤچی گووتی 

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەمە یان هەینی ئەنجامی کۆتای ئەو گرێبەستە ڕابگەیندرێت

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا