پاریس نیازی هەیە ئەلێکس ساندرۆ بکڕێت

یانەی پاریسان جێرمانی فەڕەنسی نیازی هەیە کە  یاریزانی هێڵی بەرگری یۆڤانتۆس ئەلێکس ساندرۆ بهێنێتە ڕیزەکانی لە وەرزی گواستنەوەی هاوینەدا

ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس  درێژ نەکردەوە بۆیە ئەگەری ڕۆشتنی ئەو یاریزانە نزیکە لە کۆتای ئەم وەرزەدا و بە پێی هەواڵێکی کاڵچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی ئەو یاریزانە دەیەوێت بچێتە یانەی پاریسان جێرمانی فەڕەنسی

ساڵی پار یانەی چێڵسی  هەوڵیدا کە ئەو یاریزانە بۆ خۆی دەستەبەر بکات بەڵام یانەی یۆڤانتۆس ڕەتی کردەوە کە ئەو یاریزانە بفرۆشێت و دەیەوێت سودی لێ ببینێ لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپای ئەمساڵ

پاریس ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ دا بە نەیمار و ١٨٠ ملیۆن یۆرۆی دا بە  مباپێ بۆیە بۆ کڕینی یاریزانی نوێ ئەو یانەیە  بە نیازە خافیەر پاستۆرێ و دی ماریا و لۆکاس مۆرا بفرۆشێت  

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply