کۆتینهۆ باسی ئاستی خۆی دەکات لە ئینتەر میلان

فیلیپ کۆتینهۆ یاریزانی نوێی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هۆکاری  نزمی ئاستی لە یانەی ئینتەر میلان لە ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٣ ئاشکرا کرد

ئەو یاریزانە کە هاتە بەرشەلۆنە لە لیڤەرپوولەوە بڕی ١٦٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ تەرخان کرا بەڵام کاتێک چووە یانەی ئینتەر میلان، یانە ئیتاڵیەکە تەنها ١٣  ملیۆن یۆرۆی پێدا

“ من کاتێک تەمەن ١٦ ساڵ بوو و چوومە یانەی ئینتەر میلان ئیتر زانیم کە  کاری پڕۆفیشناڵی من دەستی پێکردوە  بەڵام ئەو  کات من زۆر گەنج بووم” کۆتینهۆ لە لێدوانیکیدا بۆ یانەی بەرشەلۆنە گووتی

“ ئەوە بۆ من سەخت بوو کە ووڵات و کەلتوورم بەجێبهێڵم و بێم بۆ ئەوروپا. ئەگەر هاوڕێ و خێزانەکەم لەگەڵ نەبوایە ئەوا دەبوو ژنەکەم لەگەڵدا بوایە”

ئەو یاریزانە پێی وایە ئەو پێویستی بە کات بوە تاکو پێبگات چونکە ئەو ساڵانە ئینتەر میلان ئەستێرەی زۆری لێبوە و خێزانەکەشی یارمەتی زۆریان داوە تاکو بتوانێ خۆی ڕابهێنێت

کۆتینهۆ لەگەڵ ئینتەرمیلان جامی جیهانی یانەکان و جامی ئیتاڵیا و سوپەر کەپی ئیتاڵیای بەدەستهێنا 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply