چەند یاریزانێکی ریاڵ مەدرید بە ڕووی زیدان دەتەقنەوە

یاریگا

لە کۆبوونەوەی زێنەدین زێدان لەگەڵ یاریزانانی ریاڵ مەدرید بەر لە یارییەکەی ئەمشەوی جامی شا بەرانبەر نۆماسیا، چەند یاریزانێکی ریاڵ مەدرید ناڕەزاییان دەربڕی و بەڕووی زێدان تەقینەوە.

ئێزگەی (کادینا سێر) ئاماژەی کردوە، کە زێدان کۆبوونەوەیەکی گەرمی لەگەڵ یاریزانانی ئەنجامدا بۆ ئەوەی باس لە هۆکاری ئەنجامە خراپەکان بکەن، هەروەها هەڵەکان چارەسەر بکەن و بۆ قۆناغی داهاتوو باشتر خۆیان ئامادە بکەن، بە تایبەتی دوای لاوازبوونی هیوای یانەکە بۆ بردنەوەی لیگا دوای ئەوەی جیاوازی لەگەل بارسێلۆنا بۆ 16 خاڵ بەرز بووەوە، لەم کۆبوونەوەدا چەند یاریزانێک بە ئاشکرا و ڕاشکاوانە ڕەخنەیەان لە زێدان گرت و پێیان ڕاگیەیاند کە ئەو نا دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ چەندین یاریزان دەکات و ئاماژەیان کرد کە بەو ڕەفتارانە هیچ ئاسوودە نین، هەندێک لە یاریزانان گوتیان قسەی زێدان ڕاست نییە کە دەڵێت ” ئەوانەی لە یارییەکان بە بەردەوامی بەشداری دەکەن، هەر ئەوانیش لە مەشقەکانیش باشترینن”.

لە درێژەی هەواڵەکەی کادینا سێر، هاتوە کە ڕەخەگرانی زیزۆ پێیان ڕاگەیاندوە کە هەندێک یاریزان لە پێکهاتەکەی ئەو هەمیشە پێگەیان پارێزراوە هەتا ئەگەر ئاستی هونەری و جەستەییشیان دابەزینی بەرچاوی پێوە دیار بێت.

ئاشکرایە کە ریاڵ مەدرید سعات 11.30 ئەمشەو چوارشەممە لە یاری گەڕانەوەی جامی شا لە یاریگای خۆی بەرانبەر نۆماسیا یاری دەکات، یاری چوونیش بە ئەنجامی 3-0 بۆ بەرژەوەندی ڕیال کۆتاییهاتبوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر