چاڤی هێرشدەکاتە سەر ڕیاڵ مەدرید

یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی چاڤی هێرناندز دەڵێت ڕیاڵ مەدرید نایەوێت یاریەکی جوان بکات بە بەروارد لەگەڵ بەرشەلۆنە

مەدرید ئێستا لە بارودۆخێکی نەخوازراودایە لە خولی ئیسپانی بەوەی ئەو یانەیە ١٦ خاڵ لە دوای یانەی بەرشەلۆنەوەیە

چاڤی پێی وایە کە مەدرید کەلتووری یاری جوانکردنی تێدایە نیە بۆ ئەومەبەستەش خۆزێ مۆرینهۆ بە نموونە دەهێنێتەو لە ساڵانی ٢٠١٠ تا ٢٠١٣ کە ڕاهێنەری ئەو یانەیە بوو

“بەرشەلۆنە دواین تاقیکردنەوەیە بۆ یاریزان و سەخترین و پڕ داواکراو ترین یانەیە لە جیهاندا. مەدرید نایەوێ یاری بە جوانی بکات. ئەگەر یاریزانێک لە تۆپەکە بدات و بیخاتە ناو دانیشتوان ئەوا شتێکی ئاسای و کەلتوورە وە هاندەرانیش چەپڵەی بۆ لێدەدەن” چاڤی بە ئەل پایس ی گووت

“ مۆرینهۆ بە یاریزانەکانی دەگووت نابێت تۆپەکە بوەستێنن کەچی دواتر دی ماریا و ڕۆناڵدۆ و کەریم بێنزیمانە ئەو یاسایەیان دەشکاند. ئێستاش بەیل وایە. ئەوان نایانەوێت یاری تۆپی پێ بکەن” ئەو یاریزانەی ئێستای سەدی قەتەری گووتی

چاڤی پێی وایە کە ئێستا ڕیاڵ مەدرید تا ڕادەیەک داڕماوە و پێویستی بە باشترکردنی هێڵی بەرگری و ناوەڕاست هەیە 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا