لیڤەرپوول بە دوای کاپتنەکەی ئەتەڵانتاوەیە

چەند میدیایەکی ئیتاڵی هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە کە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەیەوێت یاریزانی یانەی ئەتەڵانتای ئیتاڵی ئەلیخاندرۆ بابۆ گۆمێز بهێنێتە ڕیزەکانی لە وەرزی گواستنەوەی زستانەدا

تو تو سپۆرتی ئیتاڵی لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژە بەوە دەدات کە گۆمێز نایەوێت ئەو یانەیە بەجێبهێڵێت چونکە شارەی کاپتنی ئەو یانەیە لە قۆڵی ئەو دایە بەڵام ئەگەر بێت لیڤەرپوول  گرێبەستێکی گونجاوی پێشکەش بکات ڕەنگە ئەو یاریزانە بۆچوونی بگۆڕێت

گۆمێز توانیویەتی کە ئاستێکی زۆر باش پێشکەش بکات  لەگەڵ یانەکەی لە خولی ئیتاڵی و کۆپا ئیتاڵیاو و خولی ئەوروپا، هەروەها ئەو یاریزانە ڕۆڵیکی کاریگەری هەبوو لە کردنە دەرەوەی ناپۆلی لە کۆپا ئیتاڵیا بەدەستی یانەکەی

ئەو یاریزانە لە ٢٥ یاریدا حەوت گۆڵی تۆمار کردوە و هەشت گۆڵیشی دروست کردوە

لیڤەرپوول لە دوای ڕۆشتنی کۆتینهۆ بە دوای جێگرەوەیەکی باشدا دەگەڕێت بەوەی ڕۆشتنی ئەو یاریزانە بۆ بەرشەلۆنە بۆشای زۆری دروست کردوە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا