بارسێلۆنا لەسەر 3 ملیۆن یۆرۆ دووەمین گرێبەستی زستانەی رادەگیرێت

یاریگا

بە گوێرەی ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی، یانەی بارسێلۆنا دووەمین گرێبەستی زستانەی بەهۆی 3 ملیۆن یۆرۆ وەستێنراوە و چاوەڕێی چارەسەر دەکات.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە گرێبەستی یاری مینا، بەرگریکاری یانەی پالمیراسی بەڕازیلی لەسەر ناکۆکی لەسەر 3 ملیۆن یۆرۆ پەکی کەوتوە، لە کاتێکدا پێویست بوو یاریزانەکە ئەمڕۆ چوارشەممە بگاتە بارسیلۆنا بۆ ئەوەی ڕۆژی هەینی پێشکەش بە میدیاکان بکرێت، هەروەها لە رۆژنامەکەدا هاتوە کە یانەی ئاندیبەندتی سانتافی کە پێشتر یانەی یاری مینا بووە داوای 3 ملیۆن یۆرۆی کردوە جگە لەو 12 ملیۆنەی پالمێراسی بەڕازیلی وەریدەگرێت، وەکو مافی پەروەردەکردنی یاریزانەکە، بەڵام بارسا ڕازی نییە ئەو پارەیە بدات و سوورە لەسەر 12 ملیۆن یۆرۆ و بەرپرسانی بارسا پێیان وایە ئەرکی ئەو پارەیە دەکەوێت سەر یانە بەڕازیلییەکە نەک ئەوان کە پێشتر لەسەر گرێبەستەکە ڕێکەوتنیان کردبوو.

لە کۆتاییدا لە رۆژنامەکەدا هاتوە، کە بارسێلۆنا دەیەوێت یاری مینا لە چەند رۆژی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەوە بکات، لەبەر ئەوەی ئەگەری زۆری هەیە یاریزان خافێر ماسکیرانۆ، لەم زستانەدا بارسا بەجێ بهێڵێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر