یۆڤێنتۆس نرخی فرۆشتنی دیبالای ڕاگەیاند

یاریگا

وا دیارە یانەی یۆڤێنتۆس لەسەر فرۆشتنی (پاولۆ دیبالا)ی هیرشبەری ئارجەنتینی یانەکە هیچ کیشەیەکی نییە، بە گوێرەی ڕۆژنامەیەکی ئیتالیش یانەی خانمە پیرەکە نرخێکی دیاری کراوی بۆ فرۆشتنی یاریزانەکەی دیاری کردوە.

ڕۆژنامەی (توتو سپۆرت)ی ئیتالی لەم بارەیەوە ئاشکرای کردوە کە یانەی یۆڤی ئامادەیە پاولۆ دیبالا بە بری 140 ملیۆن پاوەن، کە دەکاتە هەمان پارەی گریبەستی کۆتینیۆ بە یانەی مانچێستەر یۆنایتد یان هەر یانەیەکی دیکە بدات، هرەوەها لە رۆژنامەکەدا هاتوە کە دیبالا بۆ رۆیشتن بۆ هەر یانەیەکی دیکە مەرجی ئەوەیە کە مووچەی هەفتانەی لە 400 هەزار پاوەن کەمتر نەبێت.

دیبالا، کە لە ماویە رابردودا ئاستێکی باشی لەگەل یۆڤێنتۆس پێشکەش کردوە پەیوەندی لەگەڵ ئالیگری ڕاهێنەر زۆر باش نییە و زۆر جار لەسەر کورسی یەدەگەکان دادەنیشێت، بۆیە ڕۆیشتنی ئەو ئەستێرە ئارجەنتینییە بۆ یانەیەکی دیکە بە ئەگەرێکی چاوەڕوان کراو هەژمار دەکرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply