کۆتینیۆ چەند وێنەیەکی خۆی لەگەڵ بەشێک لە ئەستێرەکانی بارسێلۆنا بڵاو دەکاتەوە

یاریگا

فلیپی کۆتینیۆ، یاریزانی پێشووی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و ئێستای یانەی بارسێلۆنای کەتەلۆنی، چەند وێنەیەکی خۆی و بەشێک لە یاریزانانی بارسێلۆنای بڵاو کردەوە.

درەنگانی شەوی ڕابردوو 9/1/2018، کۆتینیۆی بەڕازیلی چەند وێنەیەکی خۆی لەگەڵ ھەر یەکە لە یاریزانانی بارسێلۆنا لویس سوارێز، ئەندرێس ئینیێستا، جێرارد پیکێ و پاولینھۆ، لە ھەژماری فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)دا بڵاو کردەوە، لەسەر وێنەکانیش نووسیویەتی: “ڕۆژی یەکەم”، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی، یەکەم ڕۆژی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا.

دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر یانەی بارسێلۆنا ھەوڵی ھێنانی کۆتیۆنیۆی بۆ ڕیزەکانی یانەکەی دا، توانی ڕەزامەندیی ئەو یاریزانە بەدەست بھێنێت، چەند ڕۆژێک پێش ئێستاش، کۆتینیۆی تەمەن 25 ساڵ بە بڕی 143 ملیۆن پاوەند، یانەی لیڤەرپوولی بەرەو یانەی بارسێلۆنا جێ ھێشت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply