ڕیاڵ مەدرید بە گرێبەستێکی گەورە لە پرێمەرلیگ وەڵامی بارسێلۆنا دەداتەوە

یاریگا

دوای ئەوەی یانەی بارسێلۆنا توانی (فیلیپ کۆتینیۆ)، لە یانەی لیڤەرپول بۆ ریزەکانی بە 143 ملیۆن پاوەن بگوازێتەوە، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە لایەن خۆیەوە بە گریبەستێکی گەورە لەگەڵ یانەیەکی پرێمەر لیگ بڕیارە وەلامی گرێبەستەکەی بارسا بداتەوە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی ( جیانلوکا دی مارزیۆ)ی ڕۆژنامەنووسی بەناو بانگ بلاویکردوەتەوە، ڕیاڵ مەدرید دوای گرێبەستی بارسێلۆنا لەگەڵ کۆتینیۆ، دەیەوێت بە هەمان شێوە بە گرێبەستێکی گرانبەها وەڵامی بارسێلۆنا بداتەوە، بۆیە بە پێی سەرچاوەکانم ڕیاڵ مەدرید بایەخی زۆر بە محەمەد سەلاحی ئەستێرەی میسری یانەی لیڤەرپول دەدات، و چاوەرێ دەکرێ گرێبەستێکی باش پێشکەش بە یاریزانە میسرییەکە بکات، لە هەمان کاتیشدا چاوەڕێی ئیدین هازاردی ئەستێرەی چێلسی دەکات کە لە هێڵی ناوەڕاست و باڵەکان یاری دەکات، بە تایبەتی لەگەڵ بیستنی ئەو هەوالانەی باس لە ڕەتکردنەوەی هازارد بۆ تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکات، ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی ڕیاڵ مەدرید لە لایەن خۆیەوە جموجۆڵەکانی دەست پێ بکات.

ئاشکرایە کە ریاڵ مەدرید بەهۆی کەمی گۆڵەکانی هێڵی هێرش بردنی یانەکە ئەنجامەکانی مایەی نیگەرانی هاندەرانن، بۆیە فشارێکی زۆر لەسەر پێرێز و کارگێڕی یانەکە هەیە بۆ ئەوەی بە چەند گرێبەستێکی بەهێز وەڵامی گرێبەستە کاریگەرەکانی بارسێلۆنا بداتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply