گواردیۆلا بە ڕاهێنەر و یانەی بریستۆڵ سیتی سەرسام دەبێت

یاریگا

دوای لە دوایین چرکەکانی کاتی زیاد کراو بە گۆڵی ئەگوێرۆ بە ئەنجامی 2-1 زۆر بە زەحمەت توانی بەربەستی بریستۆڵ سیتی ببڕێت، پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی سەرسامی خۆی بۆ ئاستی یانەی ڕکابەر دەربڕی.

دوێنێ شەو لە میانی جامی رایبتەی ئینگلیزی مان سیتی زۆر بە زەحمەت توانی دۆڕانی بە گۆڵێک لە کۆتایی گێمی یەکەم بۆ بردنەوەیەکی کوشندە لە دوایین خولەکی کاتی زیاد کراو تۆمار بکات، دوای ئەو سەرکەوتنە قورسە بەرانبەر ئەو یانەی چوار یانەی پرێمەرلیگی لەو جامە کردوەتە دەرەوە، پیپ گواردیۆلا ستایشی یانەکەی کرد و گوتی یانەی بریستۆڵ زۆر ئازایانە یارییان کرد و زۆر خێرابوون و بە باشی لە نێو یاریگا بڵاوەیان کردبوو، ئێمە هەمیشە لە هەموو یارییەکاندا بێ ئومێد نابین و تا دوایین چرکە یاری خۆمان دەکەین، پیرۆزباییم لە ڕاهێنەری بریستۆڵ سیتی کرد لەسەر ئەو ئاستەی پێشکەشیان کرد، بەڕاستی لە یاری گەڕانەوە لە یاریگای (ئاشتۆن گێت) یاریگای بریستۆڵ یارییەکی قورس و بە چێژ دەبێت.

لە لایەن خۆیەوە، لی جۆنسۆن، ڕاهێنەری بریستۆڵ سیتی کە ڕیزی یانە پلە یەکەکان یاری دەکات، گوتی شانازی بە یاریزانانم دەکەم، لە دوایین ساتەکان یارییەکەمان دۆڕاند، ئەوە بەسە گواردیۆلا پێی گوتم یانەکەت لە زۆر لە یانەکانی پرێمەرلیگ بەرانبەر ئێمە یاری کرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply