یاریگا–
یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا گرێبەستی ئاندریاس کریستێنسێنی بەرگریکاری یانەکەی بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیوی دیکە درێژ کردەوە.
یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا گرێبەستی ئاندریاس کریستێنسێنی بەرگریکاری یانەکەی بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیوی دیکە درێژ کردەوە.
پێگەی فەرمی یانەی لەندەنی بڵاویکردەوە کە لە سەر داوای ئانتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری ئیتاڵی یانەکەیان گرێبەستی بەرگریکاری یانەکەیان تا کۆتایی ساڵی 2022 درێژ کردەوە و ئەو یاریزانە تا ئەو کاتە لەگەڵ ئەوان بەردەوام دەبێت.
بەرگریکاری 24 ساڵ پێگەیشتووی ئەکادیمیای یانەی چێلسیە و وەرزی رابردوو بە شیوەی خواستن لە ریزەکانی یانەی بورووسیامونشن گلادباخی ئەڵمانیا یاریکرد و وەرزی ئەمساڵیش گەرایەوە یانەکەی و بەشداری 16 یاریشی کردووە.