مانچێستەر سیتی لەگەڵ سانچێز گەیشتۆتە رێکەوتن

Alexis Sanchez

Alexis Sanchez

یاریگا
لە ئینگڵتەراوە سەرچاوەکان بڵاوییان کردۆتەوە کە بەرپرسانی مانچێستەر سیتی لەگەڵ ئالێکسس سانچێزی هێرشبەری شیلیایی ئارسێنال گەیشتونەتە رێکەوتن بۆ پەیوەندیکردن بەو یانەیە.

رۆژنامەی گاردیانی بریتانیا کەمێک پێش ئێستا بلاویکردەوە کە بەرپرسانی ستیزن لەگەڵ گۆڵکاری ئارسێنال بۆ پەیوەندیکردن بە یانەکەیانەوە گەیشتونەتە رێککەوتن و تەنها ئەوەی ماوە ئەوەیە کە بەرۆرسانی تۆپ هاوێژەکان رازی بکەن دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببن، ئەگەر یانەکەی شاری لەندەنیش ئامادە نەبن ئەم زستانە سانچێز بفرۆشن، ئەوا هاوینی داهاتوو ناچارن بە خۆرایی دەستبەرداری ببن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە مانچێستەر سیتی بە بڕی 22.7 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ موچەی هەفتانەی 250 هەزار پاوەند لەگەڵ سانچێز گەیشتونەتە رێکەوتن و گرێبەستەکەش تا ساڵی 2023 دەبێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر