زیزۆی بڕیاڕی کۆتایی خۆیدا سەبارەت بە کڕینی یاریزان

یاریگا- ئێوارەی ئەمڕۆ زەینەین زەیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا تایبەت بە یاری گەڕانەوەی یانەکەی بەرامبەر نومانسیا لە خامی شای ئیسپانیادا .

زیزۆ جارێکی دیکە سەبارەت بە کڕینی هێرشبەر لێدوانی دا و وتی : پێویستم بە هیچ هێرشبەرێک نیە ، زیاتر بۆتان ڕوونبکەمەوە پێویستم بە هیچ یاریزانێک نیە و یاریزانی خۆمم هەیە و لە کۆتایی وەرزدا باسی ئەوانە دەکەین .

زیزۆ بەردەوام بوو لە قسەکردن و وتی : ناکرێت دەستبەرداری یاریزانێک بم کە لەگەڵماندا ماوەی دوو وەرز هەموو کارێکی ئەنجامدا و باشترین ئەنجام و نازناوی بۆمان تۆمارکرد ، تەنانەت ئەگەر یاریزانێک ئاستی خراپ بێت لەئێستادا دەری ناکەم لە یانەکەم .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر