گۆمێز دەیەوێت بارسا جێبهێڵێت

یاریزانی پورتوگالی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەندریا گۆمێز لە وەرزەکانی ڕابردوو دووچاری ڕەخنەی زۆر بوو بوو بەڵام لە دوای دەست بەکاربوونی ڤاڵڤێردی وەک ڕاهێنەر، ئەو یاریزانە ئاستی زۆر باش بووە

ڕۆژنامەی سپۆرتی نزیک لە یانە کەتەلۆنیەکە ئاشکرای کردوە کە ئەو یاریزانە لەگەڵ ڤاڵڤێردی قسەیکردوە و پێی ڕاگەیاندوە کە دەیەوێ یانەکە بەجێبهێڵێت ئەمەش لەبەر زیاتر یاریکردن لە ناو یاریگا و باشتر بوونی چانسی بەشداری پێکردنی لە جامی جیهانی ٢٠١٨ی ڕووسیا

ئەو یاریزانە بە هۆی بەشداری نەکردنی لە زۆرێک لە یاریەکانی بارسا، ئەگەری زۆرە کەجێگەکەی لە لایەن هەڵبژاردەی پورتوگالەوە بە یاریزانێکی دیکە پڕ بکرێتەوە بۆ  گۆمێز دەیەوێ زوو فریای خۆی بکەوێت

لە ئێستا ئەگەری هەیە کە یانەکانی ناپۆلی و یۆڤانتۆس ببنە ماڵی داهاتوو ئەو یاریزانە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply