یاریزانە لاوەکەی خولی ئەڵمانیا حەز بە خولی ئینگلیزی دەکات

یاریزانی یانەی بایەرن لیڤەرکوزن لیۆن بەیلی دانبەوەدا دەنێت کە یاریکردن لە خولی ئینگلیزی بۆ ئەو خەونە

ئەو یاریزانە ٢٠ ساڵە یەکێکە لە یاریزانە لاوە زۆر باشەکانی خولی ئەڵمانی و لە ١٦ یاریدا ٨ گۆڵی تۆمار کردوە و چوار گۆڵیشی دروست کردوە

ڕاپۆرتە وەرزشیەکان باس لە چوونی ئەو یاریزانە دەکەن بۆ یەکێک لە یانەکانی چێڵسی و مانجستەر یونایتد و ئەرسناڵ بەڵام ئەو یاریزانە دڵنیایە کە ڕۆژێک هەر دەچێتە ئەو خولە

“ ئینگلتەرا خەون من بوو و خەونی منە کە بتوانم یاری تێدا بکەم وە دڵنیام ڕۆژێک ئەمە ڕوودەدات” 

ئەو یاریزانە بە دەزگای بیدی وەرزشی گووت

سەڕەڕای ئەوەی ئەو یاریزانە حەز بە خولی ئینگلیزی دەکات، ساڵی پار ئەو یاریزانە بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی درێژ کردەوە

لەگەڵ هەموو ئەمانەش ئەو یاریزانە دەڵێت کە ئەو خۆشحاڵە لەگەڵ یانەکەی تەنیا ئەوە نەبێت کە دایکی حەز بە سەرمای ئەڵمانیا ناکات

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا