زیدان: جارێکی دیکە دەیڵێمەوە پێویستیمان بە هێرشبەر نیە

Zinedine Zidane

Zinedine Zidane

یاریگا
زینەدین زیدانی راهێنەری ریال مەدرید جارێکی دیگە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە یانەکەی هیچ پێویستی بە هێرشبەری نوێ نیە.

راهێنەری فڕەنسی مێرنگی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەمرۆیدا سەبارەت بە گواستنەوەی هێرشبەری نوێ بۆ یانەکەی گووتی” جارێکی دیکەش دەیڵێمەوە کە ئێمە هیچ پێویستیمان بە هێرشبەری نوێ نیە، چونکە ئێمە لە یانەکەمان خاوەن چەند هێرشبەرێکی لێهاتوو و بە تواناین، هەربۆیە پێویست ناکات هیچ پارەیەک بۆ ئەم مەبەستە خەرج بکرێت”.

قسەکانی زیدان لە کاتێکدایە کە هاندەرانی ریال مەدرید لەم زستانەدا چاوەرێ گواستنەوەی یاریزانی باش و لێهاتوون، ئەویش بە هۆی ئەو ئاستە خراپەی کە هێرشبەرانی ئەم یانەیە لەم وەرزەدا هەیانە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر