ئاردا تۆران دەگەرێتەوە تورکیا

Arda Turan

Arda Turan

یاریگا
ئاردا تۆران، ناوەراستکاری تورکی یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت ریزەکانی یانەکەی جێبێڵت و بگەرێتەوە خولی وڵاتەکەی.

دوای بلاوبونەوەی گرنگی پیدانی بەرپرسانی یانەی باشاک شاهیری پێشەنگی خولی تورکیا بە ناوەراستکاری بارسێلۆنا، ئەو یانەیە ئەمرۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و لەم بەیاننامەیەدا ئەو دەنگۆیانە پشت راست کراوەتەوە، هەربۆیە چاوەروان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو تۆران پەیوەندی بە یانەی باشاک شاهیرەوە بکات.

پێشتریش دەنگۆی ئەوە هەبوو کە یانەی بێشیکتاشیش لە هەوڵی ئەوەدان کە ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام سەرۆکی ئەو یانەیە هەموو دەنگۆکانی رەتکردەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر