لوکاس مۆرا لەگەڵ مانچێستەر یونایتد گەیشتۆتە رێکەوتن

Lucas Moura

Lucas Moura

یاریگا
لوکاس مۆرای هێرشبەری برازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕانسا بە مەبەستی پەیوەندی کردن بە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیە گەیشتۆتە رێکەوتن.

ئەمرۆ رۆژنامەی گازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵیا ئاشکرای کردووە کە یاریزانی برازیلی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان گەیشتۆتە رێکەوتن بۆ پەیوەندی کردن بەو یانەیە و تەنها ماوە کە بەرپرسانی یانەی ئینگلیزی لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەست بە گفتگۆ کردن بکەن لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە و مانچێستەر یونایتد بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئەم یاریزانە، ئامادەیە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکات.

لەلایەکی دیکەوە چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی پاریس سانجێرمان بڵاوییان کردۆتەوە کە ئەو یانەیە بۆ دەستبەرداربوون لە مۆرا، داوای 40 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر