میسی خۆری کۆتینھۆش ئاوادەکات

نوسینی: توانا سیوەیلی (رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی)
لیۆنێل میسی یاریزان و ئەستێرەی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی کە یەکێکە لە ناو و ئەسێرەیەکی گەورەی تۆپی پێیە لە جیھاندا ، لەو کاتەوەی ئەم یاریزانە دەرکەوتووە تا ئێستاش باشترین ئاستی نمایش کردووە و چەندین نازناوی بۆ یانەکەی و نازناوی تاکەکەسی گرنگیشی بۆ خۆی بەدەست ھێناوە .
لیۆنێل میسی ھەر لە سەرەتاوە لە یانەی بەرشەلۆنەوە ناوبانگی دەرکرد و پێش ئەوەی لیۆ بناسرێت چەندین ئەستێرە لە یانەی بەرشەرلۆنە ھەبوون و توانیویانە پاڵەوانێتی و نازناو بۆ یانەکە و لە سەر ئاستی تاکە کەسیش بە دەست بھێننن ، با باسی چەند یاریزانێک بکەین کە لەگەڵ دەرکەوتنی لیۆ لە بەرشەلۆنە ئەوان ئەو گرنگیەیان لە یانەکە نەماو ناچار دەبوون کامپ نوو بەرەو یانەیەکی تر جێ بھێڵن ڕۆناڵدینھۆی بەڕازیلی و سامیوێل ئیتۆی کامیرۆنی دوو ھێرشبەری بە توانا و بە ناوبانگی جیھان کە لە بەدەست ھێنانی نازناوەکانی بەرشەلۆنە ڕۆڵ و کاریگەری گرنگیان ھەبوو ، بە تایبەت کوڕە بەڕازیلیەکە کە نازناوی تاکەسی گرنگی بەدەست ھێناوە ھەر لەو کاتەی یاریزانی بەرشەلۆنە بووە قسەکە و مەبەستەکە لێرەوە دەست پێ ئەکات دوای ئەوەی لێۆنێل میسی بە تەواوەتی وجودی خۆی سەلماند خۆری ئەو یاریزانانە زۆر زوو ئاوا بوو .
لیۆنێل میسی لە کاتێکدا کە تەواو بوو بووە کۆڵەکەی سەرەکی یانەکە یانەی بەرشەلۆنە بەردەوام یاریزانی تری دەکڕی کە لە یانەکانی خۆیان ئاستێکی باشیان پێش کەش دەکرد  بۆ ئەوەی لە بەرشەلۆنە بتوانن ئاستی باشتر پێشکەش بکەن و خەرمانی نازناوەکانی بەرشەلۆنە پڕ بەرەکتر بکەن بێگومان ھەموو ئەو یاریزانانە توانیویانە و ڕۆڵی باشیشیان ھەبووە لە بە بەدەست ھێنانی نازناو بۆ بلوگرانا چونکە نازناو بە یەک یاریزان و دووان بە دەست نایەت .
یانەی بەرشەلۆنە تێری ھێنری فەڕەنسی و داڤید ڤیای ئیسپانی و زڵاتان ئیبراھیمۆفیچی سویدی و نیمار داسێلڤای بەڕازیلی ئەم یاریزانە کە لە یانەکانیان ھەمیشە کەسی یەکەم و یاریزانی یەکەم بوون و ناوێکی زۆر گەورە بوون ڕاستە لەگەڵ بەرشەلۆنەش یاری باش و نمایشی جوان و توانای خۆیان نیشان داوە بەڵام ئەوەی ئەوان بۆی ھاتبوون کە ببنە ستار لە یانەکە و لە ڕێی بەرشەلۆنە و کە یەکێکە لە یانە زلھێز و تۆقێنەرەکان نازناوە تاکە کەسیەکانیان بەدەست بھێنن ببن بە باشترین مێژوو لە جیھان دا دیسان کوڕە ئەرژەنتینیەکە خۆری ئەوانیشی ئاوا کرد و لە بەرشەلۆنە ماڵئاواییان کرد ، ھەرچەند نیمار ھێشتا تەمەنێکی وەھای نیە ئەتوانێت لەگەڵ یانەکانی تریش ببێتە باشترینی مێژوو  ،
لویس سوارێزی ئۆرۆگوایش کە ئێستا یەکێکە لە ھێرشبەرە باشەکان و ڕۆڵی خۆی ھەیە بۆ بەرشەلۆنە بەڵام بە ھۆی لیۆنێل میسی تا ئێستا وەکوو پێوویست دەرنەکەوتووە تەمەنی ئاوابوونی ئەویش لەگەڵ بەرشەلۆنە زۆری نەماوە .
لە ڕۆژەکانی ڕابردوودا یانەی بەرشەلۆنە بە گرێبەستێکی گەورە فلیپی کۆتینھۆی بەڕازیلی لە یانەی لیڤەرپووڵەوە گواستەوە ڕیزەکانی.
کۆتینھۆ یاریزانێکی لاوی ئاست بەرزە دەتوانێت خزمەتێکی باش بە بەرشەلۆنە و خۆشی بگەیەنێت لە یانە کەتەلۆنیەکە ئەمەش بە سەلماندنی تواناکانی دەبێت چونکە ئەو لە یانەکەی پێشووی لێدانی سزا و لێدانی راستەوخۆ و ھەموو شتێک خۆی جێ بە جێی دەکرد ، ھەرچەند تەمەنی لێۆنێل میسی ڕوو لە ھەڵکشانە بەڵام ئاستی زیاتر ڕوو لە بەرزبوونە بۆیە دەڵێم لیۆنێل میسی خۆری کۆتینھۆ لە بەرشەلۆنە زوو ئاوا دەکات و نابێتە ئەو ستارەی کە پێشبینی دەکرێت خزمەتێکی گەورە بە بەرشەلۆنە بکات و خۆی زیاتر بدەرەوشێتەوە .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر