بارسێلۆنا دوای کۆتینیۆ کارەکانی دووەمین گرێبەستی گەورەی دەستپێکرد

یاریگا

دوا بەدوای هێنانی فیلیپ کۆتینیۆ، یانەی بارسێلۆنا ئامادەکارییەکانی چڕ کردوەتەوە بۆ ئەوەی دووەمین گرێبەستی گەورەی خۆی لەو زستانەدا ڕابگەینێت.

رۆژنامەی AS ی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە، کە دوای هاتنی کۆتینیۆ ، یانەی بارسا هەوڵەکانی چڕ کردوە بۆ ئەوەی ئەنتوان گریزمان لە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بە پێی ڕۆژنامەکە بارسا بری 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ هاتنی گریزمان تەرخان کردوە، هەروەها بە نیازە گرێبەستەکەی بۆ 5 ساڵ پێشکەش بکات و مووچەی ساڵانەشی تەنها لە مێسی کەمتر بێت و لەگەڵ مووچەی سوارێز هاوتا بێت.

ئاشکرایە کە یانەکانی مان یۆنایتد و بارسێلۆنا ماوەیەکە سەرگەرمی ڕازی کردنی گریزمانن، بەڵام بە پێی هەواڵەکان یاریزانە فەرنسییەکە زیاتر مەیلی ڕۆیشتنی بۆ یانەی بارسێلۆنا هەیە لە شەیتانە سوورەکان، کە مۆرینیۆ سەرپەرشتی دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply