ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید بە یەک ملیۆن یۆرۆ خۆی لە زیندانی ڕزگار کرد

یاریگا

کێشەکانی خۆدزینەوە لە باج دان، ئەستێرەیەکی دیکەی یانەی ریاڵ مەدریدی گرتەوە و ئەم جارەش یاریزانێکی سەرەکی یانەی شاهانە بە پێدانی یەک ملیۆن یۆرۆ کێشەی خۆی لەگەڵ دەستەڵاتدارانی ئیسپانیا چارەسەر کرد.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ)ی ئیسپانی، ئاشکرای کردوە کە لۆکا مۆدریچ، ئەستێرەی کڕواتی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە لایەن دەستەڵاتدارانی باجی ئیسپانیا بە خۆدزینەوە تاوانبار کراوە، بۆ ئەم مەبەستەش مۆدڕیچ گفتوگۆی لەگەڵ لایەنی بەرپرسیار کردوە و بە پێدانی بری یەک ملیۆن یۆرۆ خۆی لە تاوانەکە ڕزگاری کردوە کە ئەگەری ئەوەی تێدابوو زیندانی بکرێت، بە پێی ڕۆژنامەکە مۆدڕیچ بەوە تاوانبارە کە لە ساڵانی 2013 و 2014 لە باج دان خۆی دزیوەتەوە.

ئاشکرایە کە جگە لە مۆدڕیچ ، یاریزان کریستیانۆ ڕۆنالدۆ تا ئیستا کێشەیەکی گەورەی لەگەڵ دەستەڵادارانی باج لە ئیسپانیا ماوە و یاریزانەکەش بە خۆدزینەوە لە زیاتر لە بری 15 ملیۆن یۆرۆ تاوانبار کراوە و کێشەکەشی تا ئێستا چارەسەر نەکراوە، وێرای ئەوەی هەڕەشەی زیندانی بەهۆی ئەو کێشەیەوە لێ دەکرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر