ریاڵ مەدرید لە تاکە گرێبەستەکەی ئەو زستانەی پەیشمان دەبێتەوە

یاریگا

هەواڵە ناخۆشەکان بۆ ریاڵ مەدرید درێژەیان هەیە، بەپێی ڕاپۆرتی ئێزگەیەکی ئیسپانی یانەی ریاڵ مەدرید لە ئەنجامدانی تاکە گرێبەستەکەی ئەو زستانەی بە شێوەیەکی کت وپڕ پەشیمان بوەتەوە.

ئێزگەی (ئۆندا سێرۆ)ی ئیسپانی ئاشکرای کردوە کە یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاربوو بە شکاندنی گرێبەستی (کیپا ئارێزابالاگا) گۆڵپارێزە لاوەکە بۆ ریزەکانی بە 20 ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە، بەڵام یانەی شاهانە بەهۆی پێکانێکی سەختی گۆڵپارێزەکە لەو گرێبەستە پەشمان بوەتەوە و تا هاوینی داهاتوو کاری لەسەر ناکات، بە گوێرەی سەرچاوەکە کیچای گۆڵپارێزی بلباو بەهۆی ئەو پێکانە بۆ ماوەی 3 مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت، بۆیە ڕیاڵ مەدرید لەو ساتە هیچ سوودێکی لێ نابینێت و گرێبەستەکە تا دوای کۆتایی ئەم وەرزە ئەنجام نادات.

کیپا تەمەنی 21 ساڵە و ئاستێکی بەرز پێکەش دەکات بۆیە ڕیاڵ مەدرید بڕیاربوو لەو ساتەدا بە پێدانی مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەی کە 20 ملیۆن یۆرۆیە، یاریزانە لاوەکە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply