بەرزبوونەوەی نرخی یاریزانان چێلسی لە گرێبەستێکی گەورە پەشیمان دەکاتەوە

یاریگا

یانەی چێلسی دەیەوێت لە وادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان ئەستێرەیەکی هێڵی بەرگری بۆ یانەکەی بگوازێتەوە، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی یاریزانان ڕێگری لە تەواو کردنی ئەو کارە دەکات.

ڕۆژنامەی (تیلیگراف)ی ئینگلیزی بلاویکردوەتەوە، کە کۆنتی سەرقاڵی ڕازی کردنی (ئالێکس ساندرۆ)ی بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی یۆڤێنتۆسە بەڵام یانەی ئیتالییەکە داوای پارەیەکی خەیاڵی دەکات کە دەگاتە 80 ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی ئەمەش وای کردوە کۆنتی ئەو گرێبەستە ڕابگرێت و چاوەڕێی ئەوە بکات، چێلسی ئەو پڕە پارەیە کەمتر بکاتەوە، ڕۆژنامەکە باسی ئەوەشی کردوە کە نرخی یاریزانەکە لە بۆرسەی یاریزانان کەم بوەتەوە، بەڵام بەرزبوونەوەی خەیاڵی نرخی یاریزانان وای کردوە یۆڤێنتۆس داوای ئەو بڕە پارە زۆرە بکات.

ئالێکس ساندرۆ، کە بەرگریکاری چەپی بەڕازیلە جگە لە یانەی چێلسی لە لایەن یانەکانی مان یۆنایتد و مان سیتی و پاریس سان جێرمان بایەخی زۆری پێ دەدرێت و ئەگەری زۆری هەیە لە ماوەی داهاتوو بەرەو یانەیەکی دیکە کۆچ بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر