ڕیبیری سەبارەت بە داوەتنامەکەی چاڤی بە یاریکردن لەگەڵ یانەی سەد قسەی خۆی کرد

یاریگا

دوا بەدوای ئەوەی (چاڤی هێرناندێز) ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنا یاریزانی سەدی قەتەری داوای لە فڕانک رێبیری، ئەستێرەی بایەڕن کرد لەگەڵ ئەو لە یانەی سەد یاری بکات، یاریزانە فەرنسییەکە لەسەر ئەو بابەتە وەڵامی چاڤی دایەوە.

لەم بارەیەوە، ریبیری وەلامی چاڤی داوەتەوە کاتێک بە ڕۆژنامەی(بیلد)ی ئەڵمانی گوتوە” زۆر خۆشحاڵم کە چاڤی بە باشی باسی منی کردوە و ئەو ئەفسانەیە و یاریزانێکی مەزنە و دەستکەوتەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا لە یاد ناکرێن، سەبارەت بە یاری کردن لەگەڵ ئەو لە یانەی سەد، لە ڕاستیدا من ئێستا لەگەڵ بایەڕن بارودۆخم باش بەڕێوە دەچێت، بەلام نازانم لە ماوەی داهاتوو چی ڕوودەدات، من لە پێکان گەڕاومەتەوە و ئێستاش ڕۆژانە مەشقەکانی خۆم ئەنجام دەدەم، لە ماڵەکەشم هەموو شتێکم هەیە بۆ مەشق کردن وەکو هۆڵی وەرزشی و مەلەوانگە و شتی تریش ئەوەش نهێنی زوو گەڕانەوەم بوو لە پێکان لە ماوەی ڕابردوودا.

ئاشکرایە کە چاڤی لە لێدوانێکدا ئاماژەی کردبوو کە رێبیری یەکێکە لە باشترینەکانی 10 . ساڵی ڕابردوو لە جیهانی تۆپی پێدا بۆیە خوازیارم لەگەڵ من لە یانەی سەد بەیەکەوە یاری بکەین کاتێک مالئاوایی لە یانەی بایەڕن میونشین دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply