جیڕاڕد ڕۆیشتنی کۆتینیۆی پێ قبوول ناکرێت

یاریگا

لە یەکەمین کاردانەوەی (ستیفن جیڕاڕد)ی ئەفسانەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی، سەبارەت بە رۆیشتنی کۆتینیۆ هەستی خۆی بۆ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ئاشکرا کرد.

لەم بارەیەوە، جیڕاڕد ئەستێرەی پێشووی ڕێدز و هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا بە تۆڕی هەواڵی
BTV SPORT ی گوت ” هەست بە قێز و لەهۆش چوون دەکەم بەرانبەر فرۆشتنی کۆتینیۆ بە 142 ملیۆن پاوەن، بە گرێبەستێکی گەورە بۆ پێنج ساڵ و نیو، من وەکو هاندەرێکی لیڤەرپول ئەوەم پێ قبوول ناکرێت، ، من لەوە سەرم نەسوڕماوە، دەزانم یانەکە هەوڵی خۆی داوە و شەڕی کردوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە یاریزانەکە بکات، هیچ نا تا هاوینی داهاتوو، بەڵام ئەستێرەکانی کیشوەری ئەمەریکای لاتینی هەر کاتێک سوور بوون لەسەر ئەوەی بۆ یانەی بارسێلۆنا بڕۆن ئەوا کەس ناتوانێت ڕێگریان لێ بکات و هەلەکە لە کیس نادەن”.

لەکۆتایی قسەکانیدا جیڕاڕد گوتی دڵنیام ئەو پارە زۆرەی گرێبەستی کۆتینیۆ بە هەدەر ناچێت و کارگێڕی یانەکە دەتوانێت بەو پارەیە کەم و کوڕییەکانی یانەکە پڕ بکاتەوە و شوێنگرەوەیەکی باش بۆ کۆتینیۆ بهێنێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply