لۆکاس مۆرا پاریس بەجێدەهێڵێت

لۆکاس مۆرا یاریزانی یانەی پاریسان جێرمانی فەڕەنسی ڕایگەیاند کە ئەو بڕیاری خۆی داوە و لەم مانگەدا یانەکە بەجێدەهێڵێت  و گووتیشی کە ئەو حەز بە خولی ئینگلیزی دەکات لە ئێستادا

ڕۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی ئاماژەی بەوە داوە کە خۆزێ مۆرینهۆ لۆکاس مۆرای خستۆتە لیستی ئەو یاریزانانەی کە دەیەوێ بیهێنێتە ڕیزەکانی بەڵام تاکو ئێستا هیچ هەوڵێکی فەرمی بۆ ئەو مەبەستە نەداوە

لە ئیستادا یاریزانان نەیمار و کاڤانی و مباپی و دراکسلێر و دی ماریا لە پێشترن تاکو لۆکاس مۆرا ئەمەش وای لەو یاریزانە کردوە کە بە دوای هەلێکی باشتردا بەگەڕێت کە بتوانێ وەک یاریزانێکی سەرەکی بەشداری یاریەکانی بکات

جێی باسە لە ساڵی ٢٠١٢ لۆکاس مۆرا زۆر نزیک بوو لە ڕۆشتنی بۆ یانەی مانجستەر یونایتد بەڵام پاریس لە خولەکەکانی دوایدا پەشیمان بوەوە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا