ڕیبێری ڕەخنە لە دەستنیشانکردنی ڕۆناڵدۆ دەگرێت بە باشترین یاریزان لە ساڵی ٢٠١٣

یاریزانی یانەی بایەرن میونخی ئەڵمانی فرانک ڕیبێری ڕایگەیاند کە نەبوونی بە باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠١٣ نادادپەروەری بووە بەرامبەری چونکە ئەو ووڵاتەکەی خۆی پشتگیریان نەکردوە

ڕیبێری تەنیا ٢٣.٣٦ دەنگەکانی بەدەستهێنا کە پێش هەردوو یاریزانان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە ٢٧.٩٩ دەنگ و لیۆنێل مێسی بە ٢٤.٧٢ بوو ئەمەش سەڕەڕای ئەوەی ئەو یاریزانە توانی خولی ئەڵمانی و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و جامی جیهانی یانەکان لەگەڵ یانەی بایەرن میونخ لە هەمان ساڵدا بباتەوە

خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان لە لایەن ڕۆژنامەنووسانی سەر بە فیفا شانبەشانی ناوبژیوان و کاپتنی ووڵاتی ئەو یاریزانانەی کە کاندیدن هەڵدەبژێردرێت

ڕێبری بۆ کەناڵی یانەی بایەرن میونخی ئاشکرا کرد کە ئەو هەموو جامەکانی لەگەڵ بایەرن میونخ بردەوە لە ساڵی ٢٠١٣ دا بەڵام لەبەر ئەوەی خەڵکی ووڵاتەکەی بە تەواوی لەگەڵی نەبوون و  دەنگدەران  لەسەرەتاوە ویستیویانە کریستیانۆ دەربچێت ، ئەو نەیتوانیەوە خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی بباتەوە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا