لازیۆ یاریزانێکی پێشووی یۆڤانتۆسی هێنایە ڕیزەکانی

یانەی لازیۆی ئیتاڵی بڵاویکردەوە کە ئەوان گرێبەستیان لەگەڵ یاریزانی پێشووی یۆڤانتۆس و یاریزانی ئێستای ڤیرۆنا مارتین کازیرێس  واژۆ کردوە

ئەو یاریزانە ئۆرۆگوایە بەهۆی پێکانەوە ماوەیەک لە یاریگاکان دوور کەوتەوە و لە ساڵی ٢٠١٦ یانەی یۆڤانتۆسی بە جێهێشت بەرەو یانەی ڤیرۆنا 

ئەو یاریزانە توانی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس وەک بەرگریکارێک پێنج جار خولی ئیتاڵی بەدەستبهێنێت بەڵام پێکان بواری نەدا و ناچار بوو ئەو یانەیە بەجێبهێڵێت

لە ئێستادا یانەی لازیۆ  ١١ خاڵ لە ناپۆلی پێشەنگیەوە دوورە و لە پلەی چوارەمی خولی ئیتاڵی دێت لە دواین هەوڵیشیدا بۆ پێشخستنی یانەکە ئەو  یاریزانەی هێنایە ڕیزەکانی بۆ ماوەی یەک ساڵ

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا