ئیبرا هێرش دەکاتە سەر میدیای سوویدی

ئەستێرەی یانەی مانجستەر یونایتدی ئینگلیزی، زلاتان ئیبراهیمۆڤیج، هێرشی کردە سەر میدیای سوویدی و گووتی کە ئەوان بەرگری لەو ناکەن و جۆرێک لە ڕەگەز پەرەستیان تێدایە

“ من کاتێک هەندێک شت دەڵێم دەزانم کە میدیا هەمیشە من قبووڵ ناکات بۆ نموونە ئەوەی باسی بورجی ئیڤلم کرد. دەزانم کە ئەمە ئەوان شێت دەکات، من ئەمە بە مەبەست دەکەم بۆ ئەوەی بزانم کاردانەوەیان چیە” ئیبرا  بە دەزگای کەنالی فەڕەنسی گووت

ئیبرا گووتیشی کە میدیا لەگەڵ ئەو بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە نەکات لەبەر ئەوەی ئەوان وەک ئەوەی خۆی هەیە قبوڵی ناکەن و دەیانەوێ وەک ئەوە بێت کە خۆیان دەیانەوێ بەڵام ئەو گووتی کە ئەو کارەی ئەوان ئیبراهیمۆڤیج بەهێزتر دەکەن 

ئەو یاریزانە پێی وایە کە ئەگەر ئەو وەکو یاریزانە سوودیەکانی دیکە وەک ستیڤێنسۆن و ئەندەرسۆن پارەشی لە بانق بدزیایە ئەوان هەر پشتگیریان دەکرد بەڵام بۆ ئیبرا ئەوان هەمیشە دژن لەکاتێکدا ئەو یاریزانە خۆشی بە باشترین یاریزانی سووید دەزانێت

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا