کۆتینهۆ سوود بە بارسـا دەگەیەنێت یان بارسـا سوود بە کۆنتینهۆ دەگەیه‌نێت؟

نـوووســـینی ؛ بەرهەم جلال (شرۆڤه‌كاری تۆپی پێ)

پاش کێشمە کێشمێکی زۆر دواجار ئەڵقەی کۆتایی سیناریۆکە بەپێک گەشتنی کۆنتینهۆ و بارسـا بەپایان گەشـت، تێگڕای شەقامی وەرزشیش لەچاوەڕوانی وەڵامی ئەم پرسـیارەدان ئایا کۆنتینهۆ بەڕێگای ڕۆناڵدینهۆ دەڕوات یاخوود ڕێگای نیمار دەگرێته بەر ؛ کۆنتینهۆ چی بۆ ئەدەبیاتی بارسـا زیاد دەکات ؟ گرێبەسـتی کۆنتنهۆ سوود بەخش دەبێت بۆ بارسـا ؟

گرێبەسـت : بریتیە لەپڕۆسەیەکی دیاریکراو کەتێدا یاریزانێک لە یانەیەکەوە دەڕوات بۆ یانەیەکی دی بەبڕە پارەیەکی دیاریکراو و بۆ ماوەیەکی کاتی .

ئامانجی گرێبەسـت چییە ؟ ئامانجی گرێبەستکردن بریتیە لە چارەسەرکردنی کێشەی پێکهاته و بەهێزکردن بۆ مەبەستی کێبڕکێردن لەپێناو نازناوەکاندا ، بەگشتی ئەدەبیاتی بارسـا بیرەوەری هێندە خۆشی نییە لەگرێبەسـتکردن چونکە یانەکە خاوەنی کلتوری مێژووی یانەکەیە خاوەنی فەلسەفەی تایبەت بەخۆیەتی ئەمەش خاڵی لاواز و بەهێزی یانەی ناوبراوە بەدیوێکی دیکەدا پێویستە تێگڕای یاریزانەکان بکەونە ژێر ڕکێفی ئەدەبیاتی بارسـا .

یانەی بارسـا پێش گرێبەسـتکردن لەگەڵ کۆنتینهۆ خاوەنی کێشەگەلێکی دیار و هەسـت پێکراوە بەتایبەت لە هەر دوو هێڵی بەرگری و ناوەندا … لەدوای وازهێنانی ٭٭ پیۆڵ ـ چاڤی ٭٭ تا ئێستا ئیدارە و پێکهاتە نەیانتوانیوە جێگرەوەیان بۆ دیاری بکەن خاڵێکی تر هەڵکشانی تەمەنی ژمارەیەک ئەسـتێرەی تره لەیانەی بلاوگرانە دیارترینیان ٭٭ پیکێ ـ ئینستا ـ ڕاکی ٭٭ە ، یەکێکی تر لەکێشەکان نەبونی باڵەکانە وە لەڕوی هونەرییەوە ئێستا یانەکە تەواو غەریب کەوتووە چونکە ئێستا فەلسەفەی یانەکە هیچ ئاسـۆیەکی گەشی پێوە دیارنییە هەرچەندە فاڵفێردی زۆر واقیعانە مامەڵە دەکات لەگەڵ دۆخ و کەرەسەی یانەکەی نەکەوتنی بارسـا ڕەگەزێکە بەناوی ٭٭ میسی ٭٭ زۆر ڕاشـکاوانە کۆنینهۆ ناتوانێت هیچ کام لەم گرفتانە چارەسەر بکات
یاریزانە بەڕازیلەکان بەگشتی ژمارەیەکی دیارن لەمێژووی بارسەلۆنە دیارترنیان بریتیە لە ” ڕۆیڤاڵدۆ ـ ڕۆناڵدۆ ـ ڕۆناڵدینهۆ ـ نیمار ” ئەم ناوانە هەریەکە خاوەنی مەڵۆی تایبەتین لەغەرمانی بارسـەلۆنا لەم ناوانە تەنیا ” ڕۆناڵدینهۆ ” توانی باری لاری بارسەلۆنا بەجۆرێک ڕاسـت بکاتەوە ئێستاشی لەسەربێت هۆکاری زەبەلاحی بارسەلۆنا دەگەڕێتەوە بۆ دینهۆ !
یەکێکی تر لە ژمارە بەڕازیلەکان ” نیمار “ە ، ناوبراو تا ڕادەیەک توانی لەگەڵ کەشـی بارسا ڕابێت بەڵام نەیتوانی جێگا پێی خۆی جێگیر بکات بارگا و بنە لێک بنێ نەیتوانی خزمەتی بارسا بکات وەک ئەوەی بارسا پێشکەشـی کرد .

ڕۆناڵدۆی دیاردە زیاتر لەجارێک هۆشیاری بەکۆنتیهۆدا پەیوەندی نەکات بلاوگرانەوە ئەوەشی ڕاگەیاندووە ئێمە وەک نموونە وەربگرێت .

مێژووی بارسـا خاوەنی کۆمەڵێک تایبەمەندییە پێویستە لەسەر تێگڕای یاریزانەکان لەو چوار چێوەدا مامەڵە بکەن بەپێچەوانەوە بەرپرسیار دەبن ، کاتی گرێبەستکردن لەگەڵ نیمار ئیدارەی بارسـا یەکێک لەمەرجەکان ئەوە بوو پێویستە ناوبراو ئاگاداری شـێوازی بڕینی قژی بێت ! خاڵێکی تر شـێوازی مامەڵەکردنە لەگەڵ ڕاگەیاندنەکان پێویستە یاریزانەکان دووچار بن لەقسەی زیادە ئەویش مەبەستی ئەوەی گوشار لەسەر یانەکە دورسـت نەبێت خاڵێکی تر ئەوەیە شێوازی خۆی لەگەڵ بارسا بگونجێێت نەک بەپێچەوانەوە هەوڵی گۆڕانبات لەشێوازی یاریکردنی بارسـا …

لەڕوی هونەرییەوە ” تاکتیک ” کۆنتینهۆ گوڕێکی زۆر تایبەت ئەدات بەیانەکە بەگشـتی هێڵی پێشەوە بەتایبەت بەڵام ئەوە نا هاوسەنگی دروسـت دەکات نەبوونی بزوێنەرێکە لەتەوەری ناوەندا چونکە بەپێی پێوەکارەکان بێت میسی دێتە پاش سـوارێز و کۆنتینهۆ بەڵام میسی بەهیچ جۆرێک بەرگری ناکات و هەوڵی بچڕانی تۆپ نادات .
خاڵێکی هەر گرنگی کۆنتینهۆ بۆ بارسـا ئەوەیە تۆپ لێدەرێکی کارامەیە زۆرجاران بەرگری ناوچەی دژی بارسا پەیڕەو دەکرێت زۆر زۆر پێویستی بە تۆپ لێدەرە ئیدی تەواو ئەو کێشەی چارەسەرکرد و بنەبڕکرد .

لەکۆتایدا ئەوەی دەمێنتەوە کۆنتیهۆ کەسایەتیەکی هێمن و لەسەرخۆیە دوورە لەهەڵسوکەوتی ناپیشەگەرانە ئەمەش لەخاڵە گرنگەکانی سەرکەوتنن لەگەڵ بارســا ، خاڵێکی تر ئەوەیە بەشـداری ناکات لەیانە پاڵەوانەکان ئەمەش ناڕاستەوخۆ گوشاری سەرناوبراو کەم دەکاتەوە باشـتر دەتوانێت هەماهەنگی بکات لەگەڵ ڕیتمی بارسـا بۆیە بەپێی ئەم تایبەمەندیانە بێت بارسـا و کۆنینهۆ جوانترین خزمەتی یەکــدی دەکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply