ڕیاڵ مەدرید لەبری هاری کین ئەستێرەیەکی دیکەی پرێمەرلیگی دەوێت

یاریگا

بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی میدیا جیهانییەکان، یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی ڕەقی هەڵوێستی تۆتنهام گرێبەست لەگەڵ هاری کین ناکات و ئەستێرەیەکی دیکەی یانەیەکی گەورەی پرێمەر لیگی کردوەتە ئامانج.

تۆڕی هەواڵی (سکای سپۆرت)ی بەریتانی ڕایگەیاند کە یانەی ریاڵ مەدرید ئامانجی یەکەمی خۆی لە هاری کین بۆ ئیدین هازارد گۆڕیوە، سکای سپۆرت دەڵێت، تۆتنهام بە هەموو شێوەیەک دژی ڕۆیشتنی هاری کینە، بۆیە ئەو گرێبەستە ئەنجامدانی سەخت دەبێت، لە کاتێکدا هازارد و تیو کۆرتوای گۆڵپارێز لەوادەی گواستنەوەی هاوینە گرنگترین ئامانجەکانی ریاڵ مەدرید دەبن، بەڵام ئەوەش مانای ئەوە نییە کە بە ئاسانی هەردووکیان بەدەست دەهێنێت.

ئاشکرایە کە تۆتنهام لە دوایین هەڵوێستدا بۆ بەدەستهێنانی کین داوای پارەیەکی خەیاڵی لە ریاڵ مەدرید کردوە، بە پێی هەواڵەکان یانەی تۆتنهام نرخی 300 ملیۆن پاوەنی وەک نرخی هاری کین داناوە، ئەم پارە خەیالییەش ڕیاڵ مەدریدی بە تەواوی تووشی شۆک کرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر