یانەی زەوڕا لە شکاندی ڕیکۆردێکی یانەی هەولێر نزیک دەبێتەوە

یاریگا

دوای ئەوەی سەرکەوتنێکی گرنگی بە ئەنجامی 3-1 بەسەر یانەی زاخۆ تۆمار کرد، یانەی زەورا کە زۆرترین جار نازناوی خولی عێراقی بردوەتەوە، لە شکاندنی ڕیکۆردێک کە بە ناوی هەولێر تۆمار کراوە نزیک بوەتەوە.

لەم بارەیەوە، میدیاکانی عێراق بڵاویانکردوەتەوە، کە زەورا بە بردنەوەی لە زاخۆ حەوتەمین بردنەوەی یەک بەدوای یەکی لە دەستپێکی وەرزدا تۆمار کردوە بەمەش ڕیکۆردی خۆی شکاند کە شەش سەرکەوتنی یەک بەدوای یەک بوو لە ساڵی 2000 -2001 تۆماری کرد، هەروەها یانەی زەورا پێویستی بە دوو سەرکەوتنی دیکە هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت ڕیکۆردی یانەی هەولێر هاوتا بکاتەوە، کە لەساڵی 2008-2009 تۆماری کرد، هەروەها دەبێت 3 سەرکەوتنی دیکە تۆمار بکات بۆ ئەوەی ڕیکۆردی یانەی هەولێر بشکێنێت و ببێتە ئەو یانەیە کە زۆرترین بردنەوەی یەک بەدوای یەک لە دەستپێکی وەرز تۆمار دەکات.

جێ ئاماژەیە، یانەی هەولێر جگە لەو دەستپیکە نایابەی 2008 دا لەساڵی دواتریش توانی بۆ 8 یاری لەسەر یەک لە دەستپێکی خولەکە سەرکەوتن تۆمار بکات، هەروەها یانەکە دەستکەوتێکی دیکەشی هەیە بە بردنەوەی نازناوی خولی عێراقی لە سێ پاڵەوانێتی یەک بەدوای یەکدا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر