وادەی دوورکەوتنەوەی دیبالا ڕاگەیەنرا

یاریگا

دوای ئەوەی لە یاری بەرانبەر یانەی کالیاری تووشی پێکان هات، میدیاکانی ئیتالیا ڕایانگەیاند کە یانەی یۆڤی یاریزانە ئارجەنتینییەکە بۆ ماوەیەکی درێژ لە دەست دەدات.

لەم بارەیەوە، پشکنینە پزیشکییەکان و تیشکی ڕەنینی موگناتیسی دەری خستوە کە ماسوولکەکانی پشتەوەی ڕانی ڕاستی دیبالا ئازاری پێ گەیشتوە و بەپێی ماڵپەڕە ئیتالییەکان دیبالا لە نێوان 40-50 ڕۆژ لە یارییەکانی یانەکەی دوور دەکەوێتەوە، هەروەها یاریزانەکە لە ئەمرۆ دووشەمەوە دەچێتە نێو پڕۆگرامێکی تایبەت بۆ ئەوەی قۆناغەکانی چارەسەرکردن دەست پێ بکات، بەمەش بەشداری کردنی دیبالا لە یاری قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگ بەرانبەر تۆتنهام لە 13-2 دەکەوێتە مەترسی و گومانی لێ دەکرێت.

ئاشکرایە کە دیبالا لەم وەرزەدا 14 گۆڵی بۆ یانەی یۆڤێنتۆس تۆمار کردوە و 3 گۆڵیشی بۆ هاوڕێیانی دروست کردوە، ئێستاش یانەکەی لە پلەی دووەمدا بە جیاوازی خاڵێک لە ناپۆلی پێشەنگ دوورە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply