یۆب هاینکس بایەڕن جێ دەهێڵێت

یاریگا

دوای ئەوەی وەک ڕاهێنەر جارێکی دیکە وەک شوێنگرەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی باڤاری وەرگرتەوە، وادیارە یۆب هاینکس بە ینازە بەم زووانە ماڵئاوایی لە یانەکە بکات.

هاینکس لە تازەترین لێدوانیدا لەگەڵ کەناڵی سپۆرت 1 ی ئەڵمانی گوتی “کە ئەو نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ بایەڕن بۆ وەرزێکی دیکە تازە بکاتەوە و لە هاوینی 2018 دوای تەواو بوونی گرێبەستی فەرمی لەگەڵ بایەرن مالئاوایی لە یانەکە دەکات، هاینکس دەڵێت” سەبارەت بە مانەوەم بۆ وەرزێکی دیکە هیچ شتێکم نییە تاکو باسی بکەم، هیچ کۆمێنتێکی دیکەم نییە و هەڵوێستم دیارە”.

ئاشکرایە بایەڕن لەم وەرزەدا دوای هاتنی هاینکس بە شێوەیەکی بەهێزتر لەسەردەمی ئەنچیلۆتی دەرکەوتوو ئێستاش لە قۆناغی 16 چامپیۆنزیلیگە و لە بۆندزلیگاش پێشەنگی خولەکەی قایم کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply