تۆتنهام بۆ دەستبەرداربوون لە هاری کین داوای پارەیەکی خەیاڵی لە ریاڵ دەکات

یاریگا

لەگەڵ لاوازبوونی هێڵی هێرشبردنی ڕیاڵ مەدرید بە سەرکردایەتی ڕۆنالدۆ، یانەی شاهانە هەواڵەکانی چڕکردوەتەوە بۆ هێنانی هاری کین گۆڵکاری پرێمەرلیگ، بەڵام یانەی تۆتنهام بە داواکارییە خەیاڵییەکەی یانەی ریاڵ مەدریدی شۆک کرد.

ڕۆژنامەی (دەیلی میرۆر)ی ئینگلیزی ئاشکرای کردوە کە تۆتنهام بە ریاڵ مەدریدی ڕاگەیاندوە کە ئەگەر دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ هاری کین واژۆ بکەن ئەوا دەبێت یانەکەیان بری 300 ملیۆن پاوەن سەرف بکات، ئەو بڕە پارەیەش کە لە نرخی شکاندنی گرێبەستی نێیمار جۆنیۆر زیاترە یانەی شاهانەی تووشی شۆک کرد و ئەگەری هەیە چیتر بیر لە گۆڵکارە تەمەن 24 ساڵەکە نەکەنەوە.

بەپێی چاودێران و پسپۆرانی تۆپی پێش، داواکارییە خەیاڵییەکەی تۆتنهام بۆ ئەوەیە ڕیاڵ مەدرید بە یەکجاری لە هاری کین دوور بخاتەوە و لە نێو ئامانجەکانی پێرێز نەمێنێت، ئەوە لە کاتێکدا پێشتر هەردوو یاریزان مۆدڕیچ و گاریس بەیل لەو یانەیەوە پەیوەندییان بە رێاڵ مەدرید کردوە و ئاسانکارییان بۆ کراوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply